Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:36

سه‌رمایه‌دارێکی سعودی هه‌مان نه‌خۆشی زانا هۆکینگى هه‌یه‌

له‌ هه‌موو جیهان ته‌نیا 9 كه‌س به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن
کوردستان TV
100%

سه‌رمایه‌دارێكی سعودی به‌ ناوی ئه‌ندازیار "سوڵتان بن محه‌مه‌د ئه‌لعزل" تووشی هه‌مان نه‌خۆشی زانای و گه‌ردوون ناس "ستیڤین هۆكینگ "  كه‌ بریتییه‌ له‌ نه‌خۆشی  بێ هێز بوونی ماسوولكه‌كان.

سوڵتان له‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵی تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بووه‌ به‌ جۆرێك ناتوانێ جوڵه‌ و قسه‌ بكات ته‌نیا چاوه‌كانی له‌گه‌ڵ دوو لێوه‌ كانی ده‌جوڵێت ، له‌ ساڵی 2002 له‌ رێگه‌ی ئامێری هه‌ناسه‌وه‌رگرتن و هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ هه‌ناسه‌ده‌دات خواردنیشی له‌رێگه‌ی بۆری خوارده‌مه‌نی ده‌خوات.

سوڵتان  بن محه‌مه‌د ئه‌ندازیاری كاره‌بایی له‌ زانكۆی بۆرتلاند له‌ ئه‌مریكا خوێندوه‌، ئێستا به‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی و كارگێری (10) هه‌زار  كارمه‌ند ده‌كات ، 8 كۆمپانیای گه‌وره‌ش  به‌رێوه‌ ده‌بات .

دكتۆران ناوی له‌ نه‌خۆشی ستڤین هۆكینگ ناوه‌ نه‌خۆشی زیره‌كه‌كان له‌ هه‌موو جیهان ته‌نیا 9 كه‌س به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن .

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.