Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:33

له‌ یارییه‌کى پێشخراوى خولى فه‌ره‌نسى مباپێ سه‌رکه‌وتنى بۆ یانه‌که‌ى تۆمارکرد

له‌ یارییه‌كى پێشخراوى خولى فه‌ره‌نسى مباپێ سه‌ركه‌وتنى بۆ یانه‌كه‌ى تۆماركرد
له‌ یارییه‌كى پێشخراوى خولى فه‌ره‌نسى مباپێ سه‌ركه‌وتنى بۆ یانه‌كه‌ى تۆماركرد
کوردستان TV
100%

له‌ یارییه‌كى پێشخراو له‌ خولى فه‌ره‌نسا و له‌ هه‌فته‌ى 31، یانه‌ى پاریس سانجێرمان میواندارى یانه‌ى ئانجێى كرد .

پاریس توانى له‌ یاریه‌ پێشخراوه‌كه‌یدا به‌ ئه‌نجامى دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك به‌سه‌ر یانه‌ى میوان سه‌ركه‌وتوبێت .

گۆڵه‌كانى پاریس له‌ ڕێگاى یاریزان مباپێ به‌ دوو گۆل تۆمار كرا كه‌ له‌ خوله‌كه‌كانى 12، 26، تاكه‌ گۆڵى ئانجێى له‌ خوله‌كى 75 تۆماركرا .

له‌و یاریه‌دا تیاگۆ مۆتا یاریزانى پاریس سانجێرمان له‌ تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ له‌ خوله‌كى 16 به‌كارتى سوور له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریه‌كه‌، وێڕای كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریزانه‌ پاریسیه‌كه‌ به‌ڵام یانه‌ى ناوبراو توانى له‌یاریه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوبێت له‌ به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یاری .

 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.