له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی گروپی شانۆی بێ‌سنوور بریاره رۆژانی ( 14، 17 ، 18 ) ی مانگی داهاتوو له چه‌ند شارێكی هۆڵه‌ندا شانۆی " راستییه‌كانی پشته‌وه " نمایشبكه‌ن .
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆیه " باكۆ سۆرانی " ئاشكرایده‌كات شانۆی راستییه‌كانی پشته‌وه له كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی بچووك پێكهاتووه كه به‌یه‌كه‌وه چیرۆكێكی گه‌وره به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن .
ئه‌م شانۆیه باس له نووسه‌رێكی ژن ده‌كات كه له لایه‌ن گرووپێكی نادیاره‌وه هه‌ره‌شه‌ی تیرۆری لێده‌كرێت ، هه‌روه‌ها باس له كچێكی خه‌ڵكی كۆبانێ ده‌كات كه هه‌ڵاتووه ، چیرۆكی دوو سه‌ربازیش كه له دوا رۆژه‌كانی ژیانیاندا باس له داهاتوو ده‌كه‌ن له نێو ئه‌م شانۆیه‌دا به‌دی ده‌كرێت .
ئه‌م شانۆیه له لایه‌ن كۆمه‌لێك ئه‌كته‌ر نمایشده‌كرێت كه ژماره‌یان 15 كه‌س ده‌بێت و له له 5 كه‌لتووری جیاوازه‌وه هاتوون وه‌كو ( كوردستان ، هۆله‌ندا ، سووریا ، رۆمانیا و فنله‌ندا ) .
هونه‌رمه‌ند " حه‌مه به‌كر" مۆسیقای شانۆكه‌ی ئاماده كردووه و " باكۆ سۆرانی" ش كاری ده‌رهێنانی بۆ شانۆكه ئه‌نجامداوه و له قاوه‌خانه‌ی " ڤان ماریا " له شاری ئاپهلدۆرن له وڵاتی هۆله‌ندا نمایشده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.