لە حەوتەمین پێشانگای كتێبی كوردستان كە تێیدا زیاتر لە (65) هەزار ناونیشانی كتێب نمایش كرابوو، دەیان دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەش تێیدا بەشداربوون بایی زیاتر لە یەك ملیارو دوو سەد ملیۆن تومەن كتێب لە ماوەی شەش ڕۆژدا فرۆشراوە.
بهرێوهبهری كارگێری فهرههنگی كوردستان " جهلال قهلعه شاخانی " ئاشكرایدهكات (338) دەزگای پەخش و چاپی ناوخۆیی و (14) خانەی هەرێمی كوردستان بەشداریان لهم پێشانگایهدا كردووه .
دەزگاكانی چاپ و پەخشی ژیار زیاترین فرۆشی كتێبی هەبووەو نزیك بە (60) ملیۆن تومەن كتێبی فرۆشتووە . بەپێی ئامارەكانی ئهوان زیاتر لە (73) هەزار كەس لەم پێشانگایە ئامادەییان هەبووە .
جێی باسه ، لە میانەی شەش ڕۆژی پێشانگای كتێب (20) كتێبی نوێی كوردی بە بەشداری نووسەرانی كتێبەكان نمایش كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.