Erbil 14°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 17:13

سه‌رۆکی ئوگه‌ندا هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌ژاری له‌ ولاته‌که‌یدا بۆ زۆرى نووستن ده‌گه‌رێنێته‌وه‌

سه‌رۆكی ئوگه‌ندا داواى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌ژارى ده‌كات
کوردستان TV
100%

یویری كاجوتا مووسیفینی سه‌رۆكی ئوگه‌ندا هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ژاری له‌ ولاته‌كه‌ی بۆ زۆرى نووستن ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ ده‌لێت" ئوگه‌ندا ولاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاو و زه‌وی و كانزاو كه‌شوهه‌وای شیاوه‌وه‌، كه‌چى رۆژ دواى رۆژ رێژه‌ى بێكارى و هه‌ژارى له‌ وولاتدا زیاتر ده‌بێت.

به‌پێى هه‌واڵێكی میدیاكانى ئوگه‌ندا، یویری كاجوتا مووسیفینی سه‌رۆكی ولات، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رز بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژاری له‌ ولاته‌كه‌یدا بۆ زۆر نووستنى خه‌لكه‌كه‌ى ده‌گه‌رێنێته‌وه‌و ده‌لێت" به‌و پێیه‌ی ئوگه‌ندا ولاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاو و زه‌وی و كانزاو كه‌شوهه‌وای شیاو، كه‌ نزیكه‌ی 10 ملیون كه‌س له‌ ولاتی ئوگه‌ندا ده‌ژین و رێژه‌ی هه‌ژاریش له‌ ساڵی 2017دا به‌ 8% زیادی كردوه‌، به‌ به‌راورد به‌ ساڵه‌كانی 2012 و 2013، كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ش لاى به‌رپرسانى وولات مه‌ترسیداره‌و ده‌بێت وولات دووباره‌ خۆى رێك بخاته‌وه‌ و خه‌لكه‌كه‌شى هه‌ستێته‌وه‌ سه‌ر پێ و ده‌ست به‌ جمۆجولى كارو پیشه‌ بكه‌نه‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.