Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:40

ئەنجێڵا مێرکڵ بۆ جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە

تا ساڵی 2021 لەو پۆستە بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%


ئەنگێلا مێرکڵ بۆ جاری چوارەم لەسەریەک بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هەڵبژێرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2018/3/14 پەرلەمانی ئەڵمانیا بە یەکەم خول دانگیان بەهەڵبژاردنەوەی ئەنگێلا مێرکڵدا ، ئەمە بۆ چوارەمین جارە ئەنگێلا مێرکڵ دەبێتەوە ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە.

زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان، کە لە 24 ئەیلوولی رابردوو هەڵبژێردران، دەنگیان بە ئەنگێڵا مێرکڵ دایەوە و بۆ جاری چوارەم پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیای وەرگرتەوە.

هەرچەندە نزیکەی شەش مانگە هەڵبژاردن کراوە، بەڵام دواجار هەردوو پارێزگارەکان و پارتی دیموکراتی مەسیحی، کە مێرکڵ سەرۆکایەتیی دەکات، رێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی دیکەی حکوومەت.
 
مێرکڵ لە ساڵی 2005ـەوە راوێژکاری ئەڵمانیا (سەرۆک وەزیران)ـە و بە هەڵبژاردنەوەشی بۆ خولی چوارەم، تا ساڵی 2021 لەو پۆستە بەردەوام دەبێت، هەر خولێکی راوێژکارێتیی ئەڵمانیا ماوەی چوار ساڵە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.