ئیمانویل ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "توویته‌ر" توویتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا پێشوازی لە بڕیاری کردنەوەی فروکەخانەکانی کوردستان كردووه و ڕایگه‌یاندووه کە فەرەنسا ھاوکاری سەرۆک وەزیران حه‌یدر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دەکات بۆ بە ھێزکردنی دیالوگی نیشتمانی لە عێراق.
تێزانین دوێنێ سێشەممە 13/3/2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەکان دا‌و رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 15/3/2018 هەردوو فڕۆکەخانەکە دەکرێنەوە و تێیاندا دەست بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.