Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:17

عەلاوی: هەڵگرتنی گەمارۆ ئاسمانییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی ئەرێنییە

عەلاوی: پێویستە کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن
کوردستان TV
100%

 

ئه‌مرۆ چوارشەممە 14/3/2018، ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هەڵگرتنی گەمارۆ ئاسمانییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان ”هەنگاوێکی ئەرێنییە“.

ئەیاد عەلاوی بە پێویستی زانیوە هەنگاوی دوای کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی بریتی بێت لە ”چارەسەری ریشەیی“ بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویستە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەر بکرێن .
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.