ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ی ئه‌یلوول، بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌دڵنیایی ڕووخانی ئێران نزیكبووه و ئێران له لێواری ڕووخانی ته‌واوه‌تیی دایه.
نه‌تانیاهۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هێشتا ئیسرائیل ئه‌ركه جه‌نگیی و سه‌ربازییه‌كانی به‌رامبه‌ر ئێران ته‌واو نه‌بووه و هه‌موو ده‌زگا گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت به به‌رده‌وامیی له ئاماده‌باشیی دانه به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێكی ئه‌منیی و سه‌ربازی.
بنیامین نه‌تانیاهۆ بۆ رۆژنامه‌نووسان راشیگه‌یاندووه: ڕاسته ئێران زۆر لە جاران لاوازتر بووە، به‌ڵام نابێت بواری ئه‌وه‌یان پێبده‌ین كه بیر له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كانی ناوخۆی ئیسرائیل، نه‌تانیاهۆ داوای لە دەزگا باڵایه ئەمنییەکان کردووە پلانێک بۆ لێدانی سەقامگیریی ناوخۆیی ئێران ئامادە بکەن له نزیكترین كاتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.