Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:16

به‌شدارى نه‌کردنى ئینگڵته‌را له‌مۆندیالى رووسیا به‌س راگه‌یاندنى ماوه‌ رابگه‌یه‌ندرێت

سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ته‌واوى په‌یوه‌ندیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ڵه‌گه‌ل روسیا سڕكرد
کوردستان TV
100%


تێرێزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ته‌واوى په‌یوه‌ندیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ڵه‌گه‌ل روسیا سڕكرد ، ڕاشیگه‌یاند دیبلۆماتكارانى ڕووسیا له‌به‌ریتانیا ده‌رده‌كه‌ین.

تێك چوونى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات دوای ئه‌وه‌ هات به‌ریتانیا روسیاى تۆمه‌تباركرد و یه‌كلاى كرده‌وه‌ له‌كوشتنى سیخوره‌ روسیه‌كه‌ له‌له‌نده‌ن كه‌هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى ولاتى به‌ریتانیایه‌.

پێشتر سه‌ره‌ك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند بوو به‌شدار نابین له‌مۆندیالى رووسیا گه‌ر یه‌كلا بویه‌وه‌ له‌بۆمان روسیا ده‌ستى له‌كوشتنى سیخوره‌ روسیه‌كه‌ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ش دوای یه‌كلا بونه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندنى له‌زمانى سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ ئێستا ئینگڵته‌را به‌پێى ووته‌كانى پێشووى سه‌رۆك بێت ئه‌وا به‌شدار نابێت له‌مۆندیالى رووسیا كه‌بریاره‌ له‌هاوینه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.