كاتژمێر 11 ی شه‌وی رابردوو قه‌ڵای سه‌نگی سیاو له گوندی نازڵجهی سه‌ر به شاره‌دێی بیاره له لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ته‌قێنرایه‌وه.
به گوته‌ی دانیشتوانی گونده‌كه 3 رۆژه له سه‌ر یه‌ك چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو سه‌ردانی ئه‌و قه‌ڵایه ده‌كه‌ن، پاشانیش شه‌وی رابردوو له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوانه‌وه قه‌ڵاكه ته‌قێندرایه‌وه.
ده‌شڵێن: ته‌قینه‌وه‌كه ده‌نگێكی زۆر به‌هێزی هه‌بووه‌و گونده‌كانی ده‌ورو به‌ری ناحیه‌ی بیاره به ته‌واوی هه‌ستیان به ته‌قینه‌وه‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: ئه‌و هێزه‌ی بۆ قه‌ڵاكه هاتبوون چه‌ندین ئۆتۆمبیل و چه‌كی قورسیان پێبووه‌و 3 جاریش ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كوردستان تیڤی په‌یوه‌ندی كرد به "حه‌مید بارام" به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی بیاره ئه‌ویش پشتراستی هه‌واڵه‌كه‌ی كردۆته‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه هیچ لێدوانێك بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.