Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:45

فیلمی " مین هه‌ڵگر " له‌ نه‌رویژ خه‌ڵاتکرا

توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلم به‌ده‌ستبهێنێت .
کوردستان TV
100%


فیلمی دیكۆمێنتاری كوردی " مین هه‌ڵگر " له‌ ده‌هێنانی  (شینوار كه‌مال ) كه‌ باس له‌ ژیانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی په‌ككه‌وتوو ده‌كات ، وه‌ك باشترین فیلم  خه‌ڵاتی "هیۆمه‌ن رایتس " بۆ ساڵی 2018 ی به‌ده‌ستهێنا .

شینوار كه‌مال ئاشكرایده‌كات  فیلمی دیكۆمێنتاری " مین هه‌ڵگر" دوای به‌شداریكردنی له‌ ده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی هیۆمه‌ن رایتس بۆ ساڵی 2018 كه‌ له‌ وڵاتی نه‌رویژ به‌رێوه‌چوو توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلم به‌ده‌ستبهێنێت .

ئه‌م فیلمه‌ له‌ ساڵی 2017 له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له‌ فێستیڤالێك له‌  شاری ئه‌مستردام كه‌ بۆ فیلمی دیكۆمێنتاری درێژ سازكرابوو كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵ داده‌نرێت له‌ جیهان ، توانی خه‌ڵاتی بشترین فیلمی دیكۆمێنتاری وه‌ربگرێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.