ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌باح نوره‌دین محه‌مه‌د ، ناسراو بهسهباح ڕه‌ش له‌كاتى كارى راهێنه‌رایه‌تى به‌هۆى نه‌خۆشى دڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى كت و پڕ كۆچى دوای كرد .
كۆچى دواییه‌كه‌ى راهێنه‌رى ناوبراو له‌كاتى مه‌شق دانه‌وه بوو به‌یاریزانان له په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى كه‌ركوك كه‌كارى راهێنه‌رایه‌تى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ى له‌ئه‌ستۆ بووه .
سه‌باح نوره‌دین كه‌سایه‌تى دیارى وه‌رزشى شارى كه‌ركوك تا ساتى كۆچى دوای له‌خزمه‌تى وه‌رزشى ئه‌و شاره بووه له‌و كاتانه‌ى وه‌ك یاریزان یارى كردووه ، وه‌دواتر وه‌ك راهێنه‌ر خزمه‌تى وه‌رزشوانانى كردووه لهپێگهیاندنى یاریزانى كورد له‌و شاره به‌ئامانجى پێگه‌یشتن و دیار بوونیان له‌ناو وه‌رزشى كوردستان
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
له‌که‌رکوک راهێنه‌رێکى کورد له‌کاتى مه‌شق و ڕاهێنان گیانى له‌ده‌ست دا
به‌هۆى نه‌خۆشى به‌شێوه‌یه‌كى كت و پڕ كۆچى دوای كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.