Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 10:51

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنی  43 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند

به‌پێی یاسای سزادانیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی  43 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند
کوردستان TV
100%

كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (2018/3/12)، له‌ پرێسكۆنفڕانسێكدا لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ورده‌كاریی (23) تاوانی جۆراوجۆری بۆ میدیاكان خسته‌ ڕوو كه‌ (43) تۆمه‌تبار ئه‌نجامیان دابوون.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی 43 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ چه‌ندین تاوانی جۆراو جۆره‌وه‌ تێوه‌ گلاون راشیگه‌یاند تۆمه‌تباران به‌پێی یاسای سزادانیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

پوخته‌ی تاوانه‌كانیش، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:

1- دزی 
تۆمه‌تبار (ف. ق. ن)، ته‌مه‌ن (52) ساڵ، پیشه‌ كاسب    
تۆمه‌تبار (ف. ف. ق)، ته‌مه‌ن (19) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوون به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دزی كردن له‌ شاری هه‌ولێر
ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ به‌ندن به‌پێی ماده‌ (446) له‌ (ی.س)

2- دزی 
تۆمه‌تبار (ئـ. د. ص)، ته‌مه‌ن (22) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ب. ص. ت)، ته‌مه‌ن (22) ساڵ ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ئـ. س. ع)، ته‌مه‌ن (21) ساڵ ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م سێ تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوون به‌ دزینی بڕێكی زۆر له‌ پاره‌و كه‌ل و په‌لی ئه‌لیكتڕۆنی وه‌ك مۆبایل و ته‌له‌فزیۆن له‌ داره‌توو
ئه‌م سێ تۆمه‌تباره‌ به‌ندن به‌پێی ماده‌ (444) له‌ (ی.س)

3-دزی 
تۆمه‌تبار (س. ا. د)، ته‌مه‌ن (27) ساڵ ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ك. ا. ح)، ته‌مه‌ن (30) ساڵ ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوون به‌ دزینی ئۆتۆمبێل له‌ جۆری ئۆپل ئۆمێگاو چه‌ندین ماتۆڕ له‌ داره‌توو
ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ به‌ندن به‌پێی ماده‌ (443) له‌ (ی.س)

4-دزی 
تۆمه‌تبار (م. د. ع)، ته‌مه‌ن (18) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (م. ع. ج)، ته‌مه‌ن (18) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ع. ڕ. ع)، ته‌مه‌ن (19) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (م. ص. ص)، ته‌مه‌ن (16) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م چوار تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوون به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دزی كردن له‌ داره‌توو و ڕۆشنبیری و ژیان
ئه‌م چوارتۆمه‌تباره‌ به‌ندن به‌پێی ماده‌ (444) له‌ (ی.س)

5-دزی 
تۆمه‌تبار (ز. ص. ج)، ته‌مه‌ن (16) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی چه‌ندین ماتۆڕسكیل له‌ داره‌توو
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (444) له‌ (ی.س)

6-دزی 
تۆمه‌تبار (س. م. م)، ته‌مه‌ن (24) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی بڕێكی زۆر پاره‌و كارت و مۆبایل له‌ چه‌ند دوكانێك له‌ خه‌بات
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (443) له‌ (ی.س)

7-دزی 
تۆمه‌تبار (ك. ع. ج‌)، ته‌مه‌ن (20) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ا. م. ح)، ته‌مه‌ن (20) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ع. ك. ع)، ته‌مه‌ن (22) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ڕ. ص. ب)، ته‌مه‌ن (20) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م چوار تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوون به‌ دزینی بڕێكی زۆری پاره‌و مۆبایل و هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌ ده‌مانچه‌ له‌ خاوه‌ن مه‌ساجی ناپۆلی 
ئه‌م چوارتۆمه‌تباره‌ به‌ندن به‌پێی ماده‌ (443) له‌ (ی.س)

8-دزی 
تۆمه‌تبار (پ. ع. ع)، ته‌مه‌ن (34) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی چه‌ند ده‌مانچه‌یه‌ك له‌ جۆری كڵۆك و ولته‌ر و بڕێكی زۆر له‌ پاره‌و مۆبایل له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌ وه‌ستاوه‌كان و شكاندنی جامه‌كانیان 
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (446) له‌ (ی.س)

9-دزی 
تۆمه‌تبار (ش. ف. ح)، ته‌مه‌ن (17) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (م. غ. ع)، ته‌مه‌ن (19) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوون به‌ دزینی چه‌ند ماتۆڕێك له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (446) له‌ (ی.س)

10-دزی 
تۆمه‌تبار (ف. ك. م )، ته‌مه‌ن (36) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی چه‌ندین ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی (ئۆپڵ ڤیكترا، مازدا، كیا، بیئێم.بیكاشو ته‌كسی) له‌ بنه‌سڵاوه‌
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (441) له‌ (ی.س)

11-دزی 
تۆمه‌تبار (هـ. ح. ع )، ته‌مه‌ن (30) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی چه‌ندین ویلی تایه‌ی ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامی 100 مه‌تری.
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (443) له‌ (ی.س)

12-دزی 
تۆمه‌تبار (ژ. م. م )، ته‌مه‌ن (24) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی پاكه‌ت كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌خه‌مڵینرێت به‌ (6.000.000) شه‌ش ملیۆن دینار له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی پۆلیسان و كارێزان
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (443) له‌ (ی.س)

13-دزی 
تۆمه‌تبار (س. س. م )، ته‌مه‌ن (29) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی دوو ماتۆڕسكیل له‌ شه‌قامی 40 مه‌تری.
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (446) له‌ (ی.س)

14-دزی 
تۆمه‌تبار (هـ. م. ع )، ته‌مه‌ن (31) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دزی كردن له‌ لقه‌كانی تیمارت له‌ هه‌ولێر
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (443) له‌ (ی.س)

15-دزی 
تۆمه‌تبار (ك. ح. ع )، ته‌مه‌ن (22) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی ماتۆڕسكیلێك له‌ گه‌ڕه‌كی ڕۆشه‌نبیری
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (446) له‌ (ی.س)

16-دزی 
تۆمه‌تبار (م. م. ح )، ته‌مه‌ن (17) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ز. خ. م )، ته‌مه‌ن (22) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوون به‌ دزینی كارت و ماتۆڕسكیل و مۆبایل و كه‌ل و په‌لی ماڕكێت له‌ گه‌ڕه‌كی ژیان
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (444) له‌ (ی.س)

17-دزی
تۆمه‌تبار (س. ڕ.ص )، ته‌مه‌ن (20) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دزی كردن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ژینی تایبه‌ت
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (446) له‌ (ی.س)

18-دزی
تۆمه‌تبار (ع. م. ع )، ته‌مه‌ن (16) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ح. ص.ص )، ته‌مه‌ن (16) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (م. م. ع )، ته‌مه‌ن (18) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ع. ش. م )، ته‌مه‌ن (18) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (گ. ا. ح )، ته‌مه‌ن (16) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م پێنج تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوون به‌ دزینی (9) ماتۆڕسكیل له‌ فاملی مۆڵ و تعجیل
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (446) له‌ (ی.س)

19-دزی
تۆمه‌تبار (ز. خ. م )، ته‌مه‌ن (22) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (م. ف. ڕ )، ته‌مه‌ن (23) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوون به‌ دزینی (150) سێت تایگه‌ر و دوو ماتۆڕسكیل له‌ گه‌ڕه‌كی ژیان
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (444) له‌ (ی.س)

20-دزی
تۆمه‌تبار (و. ن. م )، ته‌مه‌ن (22) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی ($10.000 ) ده‌ هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و زێڕ له‌ شه‌قامی 40 مه‌تری.
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (443) له‌ (ی.س)

21-دزی
تۆمه‌تبار (س. ش. ف )، ته‌مه‌ن (22) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ژ. ج. م )، ته‌مه‌ن (21) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوون به‌ دزینی ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری پیكاب هایلۆكس له‌ شاری سلێمانی

22-دزی+هه‌ڕه‌شه‌كردن
تۆمه‌تبار (و. م. ع)، ته‌مه‌ن (36) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی بڕێكی زۆر پاره‌و ڕێگریكردن له‌ خه‌ڵك به‌ ناوی كه‌سانی به‌رپرس پاره‌ی له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرت وهه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كردن
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (444) له‌ (ی.س)

23-ساخته‌كاری
تۆمه‌تبار (د. ح. س )، ته‌مه‌ن (29) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (م. ع. س)، ته‌مه‌ن (41) ساڵ، پیشه‌ كاسب
تۆمه‌تبار (ع. ع. س )، ته‌مه‌ن (37) ساڵ، پیشه‌ كاسب
ئه‌م سێ تۆمه‌تباره‌ هه‌ڵسابوون به‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كردنی بڕی (5.000.000) پێنج ملیۆن دینار
تۆمه‌تبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (281) له‌ (ی.س).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.