پۆلیسی نه‌مسا رایگه‌یاندووه: كه هێرشبه‌رێكی چه‌قۆ به‌ده‌ست دوای هێرش بۆ سه‌ر پاسه‌وانی ماڵی باڵیۆزی ئێران له ڤیننای پایته‌ختی نه‌مسا، به ته‌قه‌ی ئه‌و پاسه‌وانه كوژراوه.
وته‌بێژی پۆلیسی ڤیه‌ننا رایگه‌یاند: هێرشبه‌ره ته‌مه‌ن 21 ساڵییه‌كه دوای هێرش بۆ سه‌ر پاسه‌وانی شوێنی مانه‌وه‌ی باڵیۆزی ئێران و برینداركردنی ئه‌و، به ته‌قه‌ی ئه‌و پاسه‌وانه كوژراوه.
به گوێره‌ی وته‌كانی پۆلیس پاسه‌وانی شوێنه‌كه سه‌ره‌تا هه‌وڵیداوه كه هێرشبه‌ره‌كه به سپڕای بیبه‌ر بوه‌ستێنێت، به‌ڵام دواتر كه ناچار بووه، ئیتر ته‌قه‌ی لێكردووه و خودی پاسه‌وانه‌كه‌ش قۆڵی به چه‌قۆی هێرشبه‌ره‌كه بریندار بووه.
ئه‌م رووداوه به ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش نیوه شه‌و روویداوه و پۆلیس ده‌ڵێت تا ئێستا ئامانج له‌م هێرشه دیار نییه و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی نه‌مساش رایگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌رده‌خه‌ن كه پاسه‌وانی شوێنی مانه‌وه‌ی باڵیۆزی ئێران پێڕه‌وی یاساكانی كردووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌م وڵاته وتیشی كه هێرشبه‌ره‌كه دانیشتووی ڤیه‌ننا بووه، به‌ڵام به بنه‌چه خه‌ڵكی ویلایه‌تی تیرۆلی باشووری رۆژئاوای وڵاته‌كه بووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.