Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:35

ساڵح موسلیم پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ساڵح داوا ده‌كات هێرشی داعش و سپۆنسەرەکانیان راگرن
کوردستان TV
100%

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و بەرپرسی ئێستای پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم) لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پەیامەکەی بڵاو کردووەتەوە.

لە پەیامەکەیدا، کە ساڵح موسلیم هەژماری نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای لە هەمان تۆڕ تاگ کردووە، موسلیم داوا لە بەرگریکارانی مافی مرۆڤ دەکات لە بەرامبەر ”هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و سپۆنسەرەکانیان بێ دەنگ نەبن“.

لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە،  لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.