Erbil 1°C پێنجشەممە 05 کانونی یەکەم 05:35

 زیانه‌کانی سڕکردنی گشتی (به‌نج عام) بۆ به‌ ساڵاچووان چین؟

كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆر له‌سه‌ر ته‌ندورستی به‌ساڵا چووان ده‌بێت
Naxosh
کوردستان TV
100%

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێدا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ته‌مه‌ن گه‌وره‌ن كاتێ،ناچار ده‌بن به‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ بكرێت ، له‌هه‌مان كاتدا پێویست ده‌كات سڕكردنی گشتی(به‌نج عام) گشتیان بۆبكرێت زیان بۆ مێشكیان ده‌بێت.

دكتۆرانی سڕكردن رایانگه‌یاندوه‌:  سڕكردنی گشتی كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆر له‌سه‌ر ته‌ندورستی به‌ساڵا چووان ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی له‌رووی درك پێكردن و دیقه‌ت كردن و پلاندانان.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵی پزیشكی ئه‌مریكی بۆ سڕكرن بڵاویكردۆته‌وه‌ جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ته‌مانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سڕكردنیان بۆ ئه‌نجام دراوه‌ تووشی نه‌خۆشی له‌بیر چوونه‌وه‌ نه‌ببوون ،به‌ڵام دوایی سڕكردنی گشتی به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م  تووشی نه‌خۆشی له‌بیر چوونه‌وه‌ بوون ،له‌ هه‌مان كاتدا نیشانه‌ی نه‌خۆشی زهایمه‌ریان لێبه‌دی ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌ / ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.