به‌ر له 48 ساڵ رێككه‌وتنامه‌ی (11ی ئاداری 1970) له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر مۆركرا،هاوكات 27 ساڵ به‌ر له ئێستا جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر شانبه‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دژی زوڵم و سته‌می به‌عسییه‌كان راپه‌ڕین و له ماوه‌یه‌كی كورتدا شاره‌كه‌یان له ده‌ستی به‌عس و سه‌دام ئازاد كرد.
رێككه‌وتننامه‌ی (11ی ئاداری 1970) كه‌به‌ر له (48)ساڵ له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر مۆركرا، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده نه‌مره‌كان و فیداكاریی پێشمه‌رگه دلێره‌كان بوو، له مێژووی كورددا بایه‌خێكی ئێگجار مه‌زنی هه‌یه، یه‌كه‌مجار بوو حكومه‌تی عێراق دان بنێت به مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیداریی و كه‌لتورییه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها ده‌سكه‌وتێكی هه‌ره‌گرنگی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول بوو، ده‌روازه‌یه‌كی نوێی ئاسووده‌یی و متمانه به‌خشیی واڵاكرد بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌رتانسه‌ری عێراقدا و وه‌ك رووداوێكی گرنگی مێژوویی وابوو بۆ بونیاتنانی ئاینده‌یه‌كی روون و گه‌ش له رووی دیموكراسی و چه‌سپاندنی ئارامیی و سه‌قامگیریی له عێراق وناوچهكهدا.
به‌رواری بیره‌وه‌ری رێككه‌وتننامه‌ی (11ی ئاداری 1970) هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژژمێری ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له (11ی ئاداری 1991).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.