Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:24

چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراو به‌ ئاربى جى له‌ باره‌گاى به‌ره‌ى تورکمانى ده‌ده‌ن

كوژراو وبریندارى لێده‌كه‌وێته‌وه‌
Kirkuk
کوردستان TV
100%

ئه‌م شه‌و به‌ چه‌كى ئاربى جى له‌ باره‌گایه‌كى به‌ره‌ى توركمانى ده‌درێت و هه‌مه‌رێكى پۆلیسى ئیتیحادیش تێك ده‌شكێندرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى تایبه‌ت به‌ ده‌زاگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند : ئه‌م شه‌و كاتژمێر 11:00 له‌ گه‌ره‌كى عه‌سكه‌رى شارى كه‌ركوك چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو به‌ چه‌كى ئاربى جى له‌ باره‌گاى به‌ره‌ى توركمانیان داوه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌مه‌رێكى پۆلیسى ئیتیحادى كه‌ ئه‌ركى پاراستنى باره‌گاكه‌ى له‌ ئه‌ستۆدابووه‌ سوتێندراوه‌

ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد له‌ ئه‌نجامى ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌ پۆلیسێك به‌ناوى كامل كوژراوه‌ یه‌كێكى دیكه‌ش به‌ناوى ره‌عد برینداره‌ برینه‌كه‌شى سه‌خته‌ 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.