Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 19:41

"له‌ ژێر باران چاوه‌راون ده‌که‌ین" وه‌ک شانۆگه‌ری ساڵ هه‌ڵبژێردرا

له‌ رۆژانی 8،9،10 ی ئه‌م مانگه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


شانۆگه‌ری " له‌ ژێر باران چاوه‌روان ده‌كه‌ین " له‌ ده‌رهێنانی ئیحسان عوسمان  بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له‌ شارێكی ولاتی ئه‌ڵمانیا نمایشده‌كرێت .

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌ڵمان زمانی وه‌ك ( ئه‌ڵمانیا ، نه‌مسا ، سویسرا و لۆكزامبۆرگ ) وه‌ك یه‌كێك له‌ 38 شانۆگه‌رییه‌كانی ساڵ هه‌ڵبژێردرا ، بریاردرا دوباره‌ نمایش بكرێته‌وه‌ .

دووباره‌ نمایشكردنه‌وه‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی و باشی له‌ لایه‌ن بینه‌ران و ره‌خنه‌گرانی بواری شانۆ هه‌بووه‌ ، بۆیه‌ له‌ رۆژانی 8،9،10 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ هۆلی شانۆیی " ڤارتبۆرگ" له‌ شاری " ڤیزبادن " له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش ده‌كرێت .

جێی باسه‌ شانۆگه‌ری " له‌ ژێر باران چاوه‌راون ده‌كه‌ین " له‌ لایه‌ن ئیحسان عوسمان هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد كاری نووسین و ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ .

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.