کاتژمێر٣ی دوای نیوەڕۆى ئهمرۆ، تەرمی گەنجێک ڕهوانهى نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە كرا، بەناوی ( ڕ.ع.خ ) تەمەن ١٧ ساڵ ، دانیشتوی ناحیەی حاجیاواى سهربه قەزای ڕانیە ، کە بە مەبەستی گەشتکردن و مەلەکردن لەگەڵ هاوڕێکانی دەچێت بۆ ئاوەکانی نزیک گوندەکانی پوکەو زنگزنگەى سەربە ناحیەی حاجیاوا، دواتر لە ئاودا خنکاوە.
دواتر ڕێکاری یاسایی له لایهن پۆلیستى دادوهرى گیرایەبەر و تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ پزیشکاری دادوەری ڕانیە بۆ ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی. ههروهها مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوەو لێکۆڵینەوە لە هۆكارى ڕوداوەکەش بەردەوامە.
ئامادەکردنی/ شکۆ کەناری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.