سبه‌ى هه‌ینى 9-3-2018 له شارى دهۆك له دوا گه‌ڕى یارییه‌كانى خولى فوستاڵى یانه پله‌نایابه‌كانى كوردستان له‌چوار گۆشه‌ى زێڕین ، هه‌ردوو یانه‌ى زێره‌ڤانى و ئافره‌تانى هه‌ولێر كاتژمێر 3:00 ئێواره له هۆڵى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى دهۆك ڕووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
هه‌ردوو یانه له پێناو براوه‌بوون و سه‌ركه‌وتن و خاڵى یاریه‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ده‌ستى بهێنن له‌پێناو پاڵه‌وانى بوونیان له‌م وه‌رزه‌ى خول
ئافره‌تانى هه‌ولێر له ئیَستاى خوله‌كه له ڕیزبه‌ندى له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه خاوه‌ن 13 خاڵه، به‌براوه‌بوون وه‌یاخوود یه‌كسان بوونى له‌م یارییه ده‌بێته پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى فوتساڵى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان.
له‌به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانى له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر پێویستى به‌سه‌ركه‌وتن هه‌یه تا بتوانێ ببێت به‌پاڵه‌وانى خول ، یانه‌ى ناوبراو له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى دووه‌مى خوله‌كه‌یه خاوه‌ن 12 خاڵه.
له‌یاریه‌كى دیكه‌ى خول له‌م گه‌ڕه‌دا
ئافرۆدێت میواندارى زانكۆى جیهان ده‌كات ، ئافرۆدێت له‌پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌یه خاوه‌ن چوار خاڵه ، زانكۆى جیهان له‌یارییه‌كانى له‌چوار گۆشه‌ى زێرین له‌سه‌رجه‌میان شكستی هێناوه خاوه‌ن هیچ خاڵێك نیه
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.