به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌شی راگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه كه مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانی دوو باندی دزینی ئۆتۆمبیل ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
له‌دوو چالاكی جیاجیادا مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانی دوو باندی جیاوازی دزینی ئۆتۆمبیلیان له‌سلێمانی ده‌ستگیركرد، كه باندێكیان ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا – هایلوكس-یان دزیووه، بانده‌كه‌ی دیكه‌ش تاكسییه‌كی جۆری توێتا – كرۆلا-یان دزیووه.
پۆلیس ده‌شڵێ: بانده‌كه له‌چوار كه‌س پێكهاتوون‌و دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانین، به‌ڵام دزییه‌كه‌یان له‌ناو شاری سلێمانیدا ئه‌نجامداوه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.