Erbil 20°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 10:38

سه‌فین دزه‌یی: له‌دابه‌شکردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بین

له‌ رووی مه‌بده‌ئییه‌وه‌ لێك نزیك بووونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: به‌رێز عه‌بادی باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌ر له‌ هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز بره‌ پاره‌یه‌ك ده‌نێرێ، به‌ڵام چه‌ند ده‌نێرێ و بۆ چ وه‌زاره‌تێك ده‌بێت، ئه‌وه‌ مه‌علوم نییه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌ پێی ئه‌و داهاته‌ی دێته‌ به‌رده‌ستمان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

گوتیشی: له‌ هه‌فته‌ی رابردوو به‌ته‌له‌فۆن گفتوگۆیه‌كی جددی له‌ نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌بووه‌و كۆمه‌ڵێك بابه‌ت گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه‌ به‌تایبه‌تی بابه‌تی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان، له‌ رووی مه‌بده‌ئییه‌وه‌ لێك نزیك بووونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌و وتانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌ له‌میانه‌ی پرێس كۆنفرانسی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كردی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان هه‌ردوولا بووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.