عه‌بدولعه‌زیز بن سعود، وه‌زیری ناوخۆی سعوودیه، رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و كارانه‌ی ئێران له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌نجامی ده‌دات ترسناكه و پێویستی به رووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌یه.
عه‌بدولعه‌زیز بن سعود، وه‌زیری ناوخۆی سعوودیه رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامی ده‌دات له ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتانی جیهان له‌نێونیاندا وڵاتانی عه‌ره‌بی و پاڵپشتیكردنی له تیرۆر و هه‌نگاوه‌كانی بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگاكان له‌رێگه‌ی باڵه تیرۆریستی و توندئاژۆكانی كه دروستی كردوون و پاڵپشتیان ده‌كات له ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی پێویسته به‌جۆرێك لێی بڕوانرێت كه مه‌ترسییه و پێویستی به رووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه به‌ره‌نگاری حكوومه‌ته شه‌رعییه‌كان ده‌بنه‌وه و سه‌ركرده و سیاسییه‌كانی ده‌ڕفێنن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.