بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره جارێکی دیکە دەرگاکانی دەکاتەوە و سه‌رجه‌م خزمەتگوزارییەکان وەکو هەمیشە بەردەوام دەبنەوە.
دەیڤد جینەر گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ چوارشەممەوە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە بەشێوەیەکی ئاسایی ده‌ست به‌كاره‌كانی كردووه‌ته‌وه و هاوكات هەموو خزمەتگوزارییەکان پێشکەش به سه‌ردانیكه‌رانی دەکات، ئەمهو دوای ئەوەی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ باڵیۆزخانەکە بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە داخرابوون.
جێی ئاماژەیە پۆلیسی تورکیا ڕۆژی دووشەممە چوار هاوڵاتی عێراقی بە تۆمەتی پلاندارشتن بۆ هێرش كردنه سه‌ر باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا دەستگیرکرد.
ئه‌مه‌و دوای دوو رۆژ له داخستنی، ئه‌مرۆ چوارشه‌مه به فه‌رمی جارێكی دیكه باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.