Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:31

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هه‌رێم خوازیارانى خوێندنى باڵا ئاگادارده‌کاته‌وه‌

ڕووسیا 35 کورسى خوێندن بۆ قوتابیانی هەرێمی کوردستان دابین ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧\٣\٢٠١٨، لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هه‌رێمى كوردستان، خوازیارانى خوێندنى باڵا لە هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە ڕووسیا ٣٥ سکۆلەرشیپى خوێندنى باڵا (بەکالۆریۆس، ماستەر و  دکتۆرا)ى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکات ئەوانەى مەرجەکانیان تێدایە لەماوەى دیاریکراودا داواکارى خۆیان پێشکەش بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، لەو راگەیەندراوەدا، ئاماژەی بە مەرجەکانیش داوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، کە  دەبێت پێشکەشکار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت،  دەبێت پێشکەشکار دەرچووی خوێندنی زانستی یان وێژەی بێت بە پێیی تایبەتمەندی بەرنامەکە، هەروەها   دەبێت تەمەنی بۆ بەرنامەی بەکالۆریۆس و ماستەر لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت و، بۆ بەرنامەی دکتۆرا لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت،  بۆ خوێندنی ماستەر، پێویستە پێشکەشکار کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (%٦٥) کەمتر نەبێت، لە هەمان بواری بەکالۆریۆسەکەی درێژە بە خوێندنی ماستەر بدات،  بۆ خوێندنی دکتۆرا، پێویستە پێشکەشکار کۆنمرەی ماستەری لە (%٧٠) کەمتر نەبێت و، لە هەمان بواری ماستەرەکەی درێژە بە خوێندن بدات،  بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە دامەزراون، پێویستە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە، هاوکات  کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزرابێت، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان، لەگەڵ ئەوەش  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ڕوسیایی فیدراڵ مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلاری ئەمریکی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها  کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەڵام سەبارەت بە خەرجی بیمەی تەندروستی و کرێی هاتوچۆ دەکەوێتە سەر ئەستۆی قوتابی.
‪ ‬
راگەیەندراوەکە بوارەکانیشی دیاری کردووە، کە پێکدێت لە، بیریکاری،  زانستە سروشتییەکان،   ئەندازیاری،  زانستی تەکنیکی،  کشتوکاڵ،  زانستە کۆمەڵایەتییەکان،   پەروەردە، هونەر، کەلتور،  زانستەکانی پزیشکی،  خزمەتگوزاری تەندروستیی گشتی.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئاماژەی بە وردەکاری ئەو سکولەرشیپەش داوە، کە  پڕکردنەوەی فۆرم بە زمانی ڕووسی یا خود زمانێکی تر،  وێنەیەک لە پاسپۆرت، کە ڕێککەوتى بەسەرچوونی کەمتر نەبێت لە ساڵێک و شەش مانگ لە کاتی سەردانکردنی بۆ وڵاتی رووسیا، پێویستە پاسپۆرتەکە وەرگێردرابێت بۆ سەر زمانی ڕووسی، لەلایەن کونسولگەری ڕووسیا لە هەولێر پەسند کرا بێت، هەروەها بڕوانامەکانی خوێندن بە نمرە وەرگێردرابێت بۆ سەر زمانی ڕووسی، لەلایەن کونسوڵگەری وڵاتی ڕووسیا لە هەولێر پەسند کرابێت، هاوکات  بڕوانامەی پشکنینی نەخۆشی ئایدز، بۆ سەر زمانی ڕووسی وەرگێڕدرا بێت، هاوکات  ساڵی خوێندنی ئەکادیمی لە ڕووسیا لە رێککەوتی (١/٩) هەموو ساڵێک دەست پێدەکات، بۆ هەر کاندیدێک دەستنیشانکرا، پێویستە تا ڕێککەوتی ١٥/٩/٢٠١٨ بگاتە ڕووسیا.

هەروەها  پێشکەشکاران بۆ خوێندنی دکتۆرا پێویستە پرۆپۆزەڵ پێشکەش بکەن لەگەڵ نامەی پشتگیری دوو پرۆفیسۆر، لەگەڵ ئەوەش لایەنی نێرەری کاندید، پێویستە دڵنیایی بدات بە گەڕانەوەی کاندید، لە کاتی سەرپێچیکردنی یاساکانی ڕووسیا کۆتایی بەپرۆگرامی خوێندنەکەی دەهێندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.