به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین، ده‌رباره‌ی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌كه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه، تا ئێستاش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه بۆ زانینی هۆكاری ڕووداوه‌كه.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر (7)ی سه‌رله‌به‌یانی ئاگادار كراینه‌وه به‌بونی ته‌رمێك له‌گۆڕستانی گوندی هه‌رته‌ل سه‌ربه ناحیه‌ی بێتواته له‌گه‌ڵ ده‌رچونی هێزه‌كانمان له تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان و بنكه‌ی پۆلیسی شكارته بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه كه‌سێك به‌ناوی (ق.ع.ق) ته‌مه‌ن (50)ساڵ به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ئێرانه و دانیشتوی شاری كۆیه‌یه.
راشیگه‌یاندووه: ته‌رمی ناوبراو له‌گۆڕستانی گوندی هه‌رته‌ل دۆزرایه‌وه، كه شوێنه‌واری (21) فیشه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه‌و له‌شوێنی ڕوداوه‌كه ژماره‌یه‌ك قه‌وانی ته‌قیو له‌جۆری چه‌كی كڵاشنكۆف دۆزرایه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: ته‌رمی ناوبراو به‌ڕێكرا بۆ پزیشكاری دادوه‌ری ڕانیه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.