له چه‌ند كاتژمێره‌كانی رابردوودا له نێو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وێنه‌یه‌كی تازه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی، به بێ عه‌مامه‌كه‌ی سه‌ری له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو، بڵاوكرایه‌وه .
به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك شوێن و به‌رواری ئه‌م وێنه‌یه‌ی پشت راست نه‌كردۆته‌وه، له هه‌مانكاتیشدا وێنه‌كه زۆرترین كاردانه‌وه‌ی به‌دوایی خۆیدا هێناو كار گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی ئه‌فیغای ئه‌درعی وته بێژی سوپای ئیسرائیل لێدوان له‌سه‌ر وێنه‌كه بدات و بڵێ: چ شتێكی ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی به بێ عه‌مامه‌و عه‌مامه ده‌بینن.
هه‌روه‌ها وته بێژهكهی سوپای ئیسرائیل ده‌شڵێ: ئه‌و عهمامهیهی ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی له‌سه‌ر ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانی كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.