ئه‌مشه‌و ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی ئه‌كادیمیای هونه‌ری"ئۆسكار" خوولی "90" له‌سه‌ر شانۆیی"دولبی" له شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مریكی سازده‌كرێت ، له‌ساڵی 1929 ئه‌وپه‌یكه‌ره به‌ناوبانگه پێشكه‌ش به سه‌ركه‌وتوان ده‌كرێت.
چیرۆكی خه‌ڵاتی ئۆسكار چییه؟
له دوای دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیای هونه‌ری بۆ زانستی وێنه‌ی جوڵێنه‌ر له‌ساڵی 1927 ئاهه‌نگێكی نان خواردنی له‌یه‌كێك میوانخانه‌كان سازكرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی خۆی دیار بكات یه‌كێك له‌و ئامانجانه بریتی بوو له باشترین ده‌ست نیشانكردنی شێوازی رێزلێنان بۆ كاره‌هونه‌رییه به‌پێزه‌كان.
به‌شدار بووان هاورا بوون له‌سه‌ر دورستكرنی په‌یكه‌رێك بۆ رێزلێنانی ساڵانه له داهێنه‌ره‌كان ، بۆسه‌رجه‌م پیشه‌رگه‌ره‌گانی فلیم.
(سیدریك غیبون) به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری كۆمپانای" ئام غی ئام" دیزاینی په‌یكه‌رێكی دورستكرد كه پێكهاتبوو له سوارچاكێك شمشێرێكی به‌ده‌سته‌له‌سه‌ر بكره‌ی نمایشی فلیمه‌كان وه‌ستاو، په‌یكه‌رتاش (جۆرج ستانلی) دیزانه‌ره‌كه‌ی جێبه‌جێكرد.
هه‌رله‌یه‌كه‌م ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار له 16ی ئایاری ساڵی 1929 تائێستا 3هه‌زار و48 په‌یكه‌ر دابه‌شكراون.
به‌رزی په‌یكه‌ره‌كه ده‌گاته 35 سانتیمه‌تر كێشی نزیكه‌ی 4 كیلۆ گرام ده‌بێت كه شێوه‌كه‌ی پێك هاتووه له به‌كره‌ی فلیمه‌كان له پێنج بازنه وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ پیشه‌سازی فلیم كه بریتین له( نواندن ، ده‌رهێنان ، به‌رهه‌م هێنان ، نووسین ، هونه‌رییه‌كان) له ماده‌ی بۆرنز به زێری عیار 24 داپۆشراو دورستكراوه.
هه‌رچه‌نده په‌یكه‌ره‌كه تائێستا هه‌ندێ گۆرانكاری تیاكراوه، تاساڵی 1945 به‌م شێوه‌ی ئێستا ماوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ناوی فه‌رمی بۆ په‌یكه‌ره‌كه شایسته‌یه به ناوی ئه‌كادیمیای هونه‌ری بۆ زانستی وێنه‌ی جوڵینه‌ره، به‌ڵام به خه‌ڵاتی (ئۆسكار) ناسراوه هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌ی چیرۆكی ناوی ئۆسكار دیار نییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڵاو بۆته‌وه بریتییه له‌وه‌ی كاتێ ئه‌مینداری مه‌كته‌بی ئه‌كادیمیا (مارگریت هیریك) كه دواتر بووه به به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌كادییمیا كاتی په‌یكه‌ره‌كه بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌بینێت ، ده‌ڵێت زۆر به مامم ئۆسكار ده‌چێت. چیرۆكێكتر هه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌كته‌ری كۆچ كردوو (بیت دیفیس) ناوی ناوه ئۆسكار كه ناوی خێزانی یه‌كه‌می بوو.
سه‌رچاوه/ بی بی سی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.