Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 03:03

ساماڵ عه‌بدولره‌حمان: خاڵه‌ سنوورییه‌کان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمدان

چاوه‌ڕێى رێككه‌وتنى سیاسى نێوان هه‌ولێر و به‌غدان
کوردستان TV
#7
100%


به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێم رایگه‌یاند: خاڵه‌ سنورییه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێمدان، جموجۆڵى بازرگانىش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌و ئاسته‌ى به‌ر له‌ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم هه‌بووه‌.

ساماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "هێشتا خاڵه‌ سنورییه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێمدان و حكومه‌تی عێراق چاودێر و سه‌رپه‌شتیارى خۆى بۆ نه‌ناردوون كه‌ پێشتر بڕیار بوو بینێرێت و داهاته‌كانیشیان هێشتا ده‌چێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ى هه‌رێم و جموجۆڵى بازرگانى ئه‌و ده‌روازانه‌ش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌و ئاسته‌ى به‌ر له‌ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم هه‌بووه‌.

گوتیشى "گفتوگۆى نێوان گومرگى هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق پێشكه‌وتنى باشی بینیوه‌و هه‌ردوولا رێكه‌وتووین كه‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان به‌ هاوبه‌شی به‌رێوه‌ببه‌ین، به‌ڵام هێشتا ئه‌و رێكه‌وتنه‌ نه‌چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌و چاوه‌ڕێى رێكه‌وتنى سیاسى نێوان هه‌ولێر و به‌غدان. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.