Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:33

ریزبه‌ندى خولى یانه‌ پله‌نایابه‌کانى کوردستان

ته‌واو بوونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى خولى یانه‌ پله‌نایابه‌كانى كوردستان
کوردستان TV
100%

یانه‌ى برایه‌تى له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌رده‌وامه‌، له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌شى براوه‌بوو به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر ،  سه‌ركه‌وتوبو له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ و له‌ئێستادا پێشه‌نگى خوله‌كى گرتووه‌ خاوه‌ن سێزده‌ خاڵه‌ 
له‌یاریه‌كى دیكه‌ى خول كه‌سه‌ركه‌وتنى تێدا تۆماركرا و گۆڕانكارى له‌خشته‌ى ڕیزبه‌ندیدا دروست كرد ، براوه‌ بوونى ئارارات بوو توانى سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر زێره‌ڤانى به‌دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى ئارارات هاته‌ پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌ خاوه‌ن 12 خاڵه‌ . 
هه‌ندرێن یانه‌یه‌كى دیكه‌ كه‌له‌ڕیزبه‌ندى له‌پله‌كانى پێشه‌وه‌ى خوله‌ ، یانه‌ى ناوبراو له‌م هه‌فته‌یه‌دا چاوه‌ڕوان كراو بوو  یارى ئه‌نجام نه‌داوه‌ خاوه‌ن ده‌خاڵه‌ له‌پێنج یاریدا. ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌ئیًستادا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌ 
برایه‌تى له‌شه‌ش یاریدا -  13 خاڵ
ئارارات له‌شه‌ش یاریدا -  12 خاڵ
هه‌ندرێن له‌پێنج یاریدا – 10 خاڵ
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له‌پێنج یاری – 7 خاڵ
زاخۆ له‌شه‌ش یاری  - 7 خاڵ
زێره‌ڤانى له‌پێنج یاری -  5 خاڵ 
 هه‌ولێر له‌پێنج یاری - 4 خاڵ
نه‌ورۆز  له‌پێنج یاری - 3 خاڵ
شێروانه‌  له‌پێنج یاری -  3 خاڵ

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.