دوای بێ به‌شبوونی ژماره‌یه‌ك له خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سنوری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین له پێدانی خانوی نێشته‌جێبون به هه‌وڵی ده‌زگه‌ی شه‌هیدانی لقی 11 و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی ـ هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌كته‌بی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و له‌ژێر چاودێری ده‌زگه‌ی شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی ـ هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یه‌ك خانوو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن و گوڵانی پێشكه‌وتوخواز دروستكران و ئه‌مڕۆ له‌مه‌ڕاسیمێكدا 150 خانووی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر سه‌دوپه‌نجا خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رز شه‌هیدان دابه‌شكرا و كلیلی خانوه‌كانیان پێشكه‌شكرا .
شایانی باسه له‌ساڵی 2004 وه ئه‌و پڕۆژه‌یه كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌هۆی قه‌یرانی دارایی پڕۆژه‌كه دواكه‌وتبوو به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ته‌واوكراون و له ئێستادا ته‌نها خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌بای ماوه كه حكومه‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌ی خستۆته سه‌رشانی خۆی و تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه هه‌ر بۆ زانیاری له‌و جۆره پڕۆژه‌یه له دوكان و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌ش له جێبه‌جێكردندان كه سه‌رجه‌میان له هه‌زار خانوو زیاترن و گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش مه‌كته‌بی جه‌نابی سه‌رۆك گرتویه‌تیه ئه‌ستۆ.
په‌یامنێر: رزگار مامه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.