Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:38

له‌ سلێمانی کچێکی 17 ساڵان کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

به‌ فیشه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی دوێنێ كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ فیشه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس، كچه‌كه‌ به‌برینداری گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌، دواتر به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌، گیانی‌ له‌ده‌ستدا .

راشیگه‌یاندووه‌: كچه‌كه‌ ناوی‌ (ش، ئـ، ح) و ته‌مه‌نی‌ 17 ساڵه‌و پیشه‌ی‌ قوتابییه‌ .

ده‌شلێت: دوای ڕووداوه‌كه‌ هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ كراو له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگارییه‌وه‌ و په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.