Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:43

له‌ ئۆپه‌راسێونێکدا 17 چه‌کداری داعش ده‌ستگیرکران

دوو سه‌ركرده‌ی دیاری تێدایه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا 17 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران كه‌ له‌نێوانیاندا دوو سه‌ركرده‌ی دیاری تێدایه‌.

لیوا سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق به‌ سۆمه‌رییه‌ی نیوزی راگه‌یاندووه‌، هێزێكی سه‌ر به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا توانیویانه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ ناوچه‌ی بادۆش له‌ رۆژئاوای موسڵ 17 چه‌كداری داعش ده‌ستگیربكه‌ن.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق گوتیشی: له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كان دوو سه‌ركرده‌ی دیاری تێدایه‌ و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ پێی مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراون.

 به‌ پێی میدیا عێراقییه‌كان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا توانیویانه‌ چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر چه‌كدارانی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ بۆ به‌ ئامانج گرتنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان عێراقییه‌كان بووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.