مه‌له‌وانێكی ئوستوراڵی ته‌مه‌ن (99) ساڵ ،به‌ناوی "جۆرج كۆرۆنزی" توانی ڕیكۆردێكی نوێی تۆماربكات له مه‌له‌وانی كاتێ توانی و مه‌ودای 50 مه‌تری به 56.12 چركه ببڕێت.
له پێش بڕكێیهكی یاری مه‌له‌كردندا"جۆرج كۆرۆنزی" كه تایبه‌ت بووه به ته‌مه‌نی( 100 تا 104) ساڵی به‌شدار بوو توانی ریكۆردێكی نوێ تۆمار بكات، زۆر به رێك‌و پێكی به جوانی هه‌نگاوه‌كانی مهلكردنی جێبه‌جێده‌كرد..
"جۆرج كۆرۆنزی" ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه وازم لهمهلهكردن هێناوه و له‌دوای ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بووم وه‌كو ڕاهێنانێكی وه‌رزشی ده‌ستم به مه‌له‌كردن كردووه‌ته‌وه به نیازی ململانی نه‌بووم به‌ڵكو وه‌كو حه‌زێك بووه ،له‌و ته‌مه‌نه‌دا مرۆڤ زوو ماندوو ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌رخۆ مه‌له بكات ده‌ره‌نجامێكی چاكی ده‌بێت.
شایانی باسه تیمی به‌شدار بووی ئوستورالیا دڵخۆشیان نیشاندا به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی "جۆرج كۆرۆنزی" ده‌ست خۆشیان لێ‌كرد.
سه‌رچاوه / بی بی سی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.