دەستەی پشتیوانی عەفرین بەهاوكاری مانگی سووری رۆژئاوای كوردستان كەمپینی "هاواری عەفرین" یان لە شاری هەولێر بەمەبەستی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ كانتۆنی عەفرین راگەیاند.
كەمپینەكە لە 1/3 دەستی پێكردووەو تا 9/3 رۆژانە كاتژمێر 10:00ی بەیانی تا 6:00ی ئێوارە لەبەردەم پاركی شانەدەری شاری هەولێر بەردەوام دەبێت.
له لایه‌كى تره‌وه ئه‌مرۆ هه‌ینى له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ، دكتۆر كارزان له سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند" بڕی 11 تۆن ده‌رمانمان بۆ هاوكارى برینداران و نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌فرین كۆكردووه‌ته‌وه و گه‌یاندومانه‌ته مانگی سووری كوردی بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتێكی نزیكدا ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیانه به زووترین كات بنێردرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى عه‌فرین".
گوتیشی"ئه‌م ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیانه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوودا له كه‌مپینێكدا كۆكراونه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كان و كۆگاكان و كارمه‌ندانى پزیشكى دابین كراون".
تێزانین 43 رۆژە لەشكركێشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا بۆسەر كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان بەردەوامەو تا ئێستا سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.