Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:37

حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگای هەولێر - کەرکووکی کردەوە

هاونیشتمانیان دەتوانن بە ئازادی هاتووچۆیان تێدا بکەن
کوردستان TV
100%

حکومەتی هەرێمی کوردستان ، رێگای هەولێر - کەرکووکی کردەوەو فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت" گشت رێگاکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراونەتەوە.

کەمال کەرکووکی، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک، ئێوارەی ئه‌مرۆ هەینی 2-3-2018 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤوانیدا لە پردێ رایگەیاند" هەموو رێگاکانی ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە کراوەن و هاونیشتمانیان دەتوانن بە ئازادی هاتووچۆیان تێدا بکەن".

لەبارەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیش گوتی" هەندێ گرفتی تەکنیکی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان هەن، لە ئاییندەیەکی نزیکدا چارەسەردەکرێن و رێگاکە بۆ ئەوانیش کراوە دەبێت".

 گوتیشی" پێشتر داخستنی رێگاکە بۆ پاراستنی هەولێری پایتەخت و هەرێمی کوردستان بوو، چونکە تەماعێکی گەورەی نەیاران ئەوەبوو هەولێر داگیربکرێت، بەڵام ئەو خەیاڵە و ئەو خەونە و ئەو پیلانەیان لەگەڵ پیلانی خۆفرۆشان، ئەوانەی دەستی نەیارانیان راکێشا و کەرکووکیان بەدەستەوەدا، پووچەڵبووەوە و هەتاهەتایە نایەتەدی".

جەختیشی کردەوە کە سەرجەم رێگاکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراونەتەوە، واتا رێگاکانی هەولێر - مەخموور و دهۆک - موسڵ و ئەوانی دیکەش کراونەتەوە.

لەبارەی ئاییندەی کەرکووکیش گوتی" پشتیوان بە خواو پێشمەرگە و خەڵکی دڵسۆزی کەرکووک و کوردستان، رەوشی کەرکووک وەکو ئێستا نامێنێتەوە، یان بە گفتوگۆ، یان زۆر رێگەی دیکە هەن، دڵنیاتان دەکەینەوە بەمشێوەیە، بە داگیرکراوی نامێنێتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.