Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:31

بریندارێکی تەقینەوەکەی بنەسڵاوە گیانی لەدەستدا

دوای چەند كاتژمێرێك مانەوە لە نەخۆشخانە
کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە، بۆمبێکی چێنراوە و بە ئۆتۆمبێلێکدا لە بنەسڵاوە تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران برینداربوون، دوای چەند كاتژمێرێك مانەوە لە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.

كاتژمێر 4:30 خولەکی رۆژی پێنجشەممە 1-3-2018، لە شارۆچکەی بنەسڵاوە لە هەولێر، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا سەنتافی تەقییەوە، بەهۆیەوە دوو کەس کە کوڕ و باوک بوون و پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران (حدکا) بوون برینداربوون دواتر یەکێک لە بریندارەکان دوای چەند كاتژمێرێك مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.