هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد " په‌یوه‌ند جاف " و " حه‌مید عوسمان " نوێترین كلیپی خۆیان به شێوه‌ی دوێت له ژێر ناوی " یاره‌كه‌م چاوی شینه " بڵاوده‌كه‌نه‌وه .
كلیپه تازه‌كه‌ی ئه‌و دوو گۆرانیبێژه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی هونه‌ری باسی لێوه ده‌كرێت ، به‌ڵام زانیاری ته‌واویان ده‌رباره‌ی ناوی كلیپهكهو كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌دركاندووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ باسی لێ ده‌كه‌ن زانیاری تازه‌ن ده‌رباره‌ی ناو و كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه.
تێكست و ئاوازی كلیپه‌كه له لایه‌ن " قادر سیاحی " ئاماده‌كراوه و " ئارام سه‌ردار " یش كاری تۆماركردنی میوزیكی بۆ بۆ ئه‌نجام داوه ، هه‌روه‌ها ستافی ڤینۆ پرۆده‌كشن له سلێمانی كاری وێنگرتن و ده‌رهێنانیان بۆ كلیپه‌كه كردووه ، بریاره پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز كلیپه‌كه كه به شێوه‌ی هه‌ڵپه‌ركێیه بڵابكرێتهوه .
جێی باسه له دوای كلیپی " رێحانه " كه ساڵی پار بڵاوكرایه‌وه ئه‌مه دووه‌م كلیپی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌یه كه به شێوه‌ی دوێت بڵاوده‌كرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.