میدیاكانى نزیك له (یه‌په‌گه) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/ 3/ 2018 بڵاویان كرده‌وه، شه‌ڕڤانان كۆپته‌رێكى جه‌نگیی توركیایان له نزیك عه‌فرین خسته خواره‌وه.
میدیاكان ڕوونیان كرده‌وه، كه یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد (یه‌په‌گه) توانییان ئه‌مڕۆ كۆپته‌رێكى جه‌نگیی توركی له نزیك گوندى بلیلكۆ سه‌ر به شاره‌دێی ڕاجۆ، بخه‌نه خواره‌وه.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى ئاگربه‌ستى له‌هه‌موو سووریا ڕاگه‌یاندووه، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له هه‌موو به‌ره‌كانى عه‌فرین به‌رده‌وامه و فڕۆكه جه‌نگییه توركییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی چڕ بۆردوومان ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵى میدیاكانى نزیك له یه‌په‌گه، هه‌ر ئه‌مرۆ سێ سه‌ربازی توركی كوژراون و ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازیش له‌ناوبرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.