Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:34

پاریس سانجێرمان بردنه‌وه‌یه‌کى دیکه‌ به‌سه‌ر مارسیلیا تۆمار ده‌کات

پاریس له‌ قۆناغى داهاتووى جامیش ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتوبێ تا بتوانێ ببێت به‌ پاڵه‌وان و به‌رزكه‌ره‌وه‌ى نازناوه‌كه‌ بێت
کوردستان TV
100%

پاش براوه‌بوونى یانه‌ى پاریس سانحێرمان به‌سه‌ر یانه‌ى مارسیلیا له‌ خولى فه‌ره‌نسا به‌سێ گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر، جارێكى دیكه‌ هه‌ردوو یانه‌ رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌ جیاوازتر له‌ خول ئه‌مجاره‌ له‌ جامى فه‌ره‌نسا هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ له‌قۆناغى هه‌شتى ئه‌وجامه‌دا .

یانه‌ پاریسیه‌كه‌ توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ له‌ قۆناغى ئه‌م یاریه‌یدا به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر مارسیلیا . 

كه‌ گۆڵه‌كانى پاریس له‌رێگاى یاریزانان دیماریا دوو گۆل كه‌ له‌ خوله‌كه‌كانى 45 و 48 تۆمارى كرد ، وه‌ گۆله‌كه‌ى دیكه‌ له‌ خوله‌كى 81 له‌ ڕێگاى كاڤانى تۆمار كرا، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى پاریس سانجێرمان توانى بگات به‌ قۆناغى پێش كۆتایی جامه‌كه‌ .

هه‌وڵى ئه‌م یانه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌ له‌م قۆناغه‌ش سه‌ركه‌وتوبێ هاوشێوه‌ى خولى فه‌ره‌نسا كه‌ نزیكه‌ له‌ پاڵه‌وانى بوونیان به‌هۆى سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانى .

پاریس له‌ قۆناغى داهاتووى جامیش ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتوبێ تا بتوانێ ببێت به‌ پاڵه‌وان و به‌رزكه‌ره‌وه‌ى نازناوه‌كه‌ بێت.  


ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.