Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:27

په‌یوه‌ند جاف له‌م هاوینه‌دا سیدیه‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌ 11 تراك پێكهاتووه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ  " په‌یوه‌ند جاف " له‌ ئێستادا سه‌رقالی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومێكی تازه‌یه‌ له‌گه‌ل  ژماره‌یه‌ك له‌ كلیپ و گۆرانی نوێ .

په‌یوه‌ند ئاشكرایده‌كات جگه‌ له‌م گۆرانییه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت به‌ نیازه‌ له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند " حه‌مید عوسمان " بڵاویده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌و سیدیه‌ی كه‌ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ كاری بۆ ده‌كات به‌ره‌و ته‌واو بوونه‌ و یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی نێو سیدییه‌كه‌ی بۆ شاعیری كۆچكردووه‌ " شێركۆ بێكه‌س " گوتووه‌ .

ناوبراو وتیشی سیدییه‌ تازه‌كه‌ی له‌ ژێر ناوی " بۆ گولێ " یه‌ و له‌ 11 تراك پێكهاتووه‌ ، تێكست و ئاوازی چوار له‌ گۆرانییه‌كانی نێو سیدییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند " زیاد ئه‌سعه‌د " ئاماده‌كراوه‌ و چه‌ند گۆرانییه‌كیش فۆلكلۆره‌و گۆرانییه‌كانی دیكه‌ش له‌ لایه‌ن مامۆستا " شێركۆ بێكه‌س " تێكسته‌كه‌ی نووسراون .

جێی باسه‌  په‌یوه‌ند جاف بریاری داوه‌ له‌ هاوینی ئه‌مسال ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.