بۆ یه‌كه‌مه‌ین جار و پاش یه‌ك سه‌ده، یادی سه‌ده‌مین ساڵڕۆژی یه‌كه‌مین شانۆنامه‌ی كوردی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانستیی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیی زانكۆی كوردستان له سنه به‌ڕێوه جوو.
ڕێوڕه‌سمی سه‌ده‌مین ساڵڕۆژی یه‌كه‌م شانۆنامه‌ی كوردی كه له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حیم ڕه‌حمی هه‌كارییه‌وه نووسراوه ،به ئاماده‌بوونی ده‌یان مامۆستای زانكۆی سنه وقوتابیان و چه‌ندن شانۆنامه‌نووسی كورد، له زانكۆی كوردستان له سنه به‌ڕێوه چوو.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا دكتۆر به‌ختیار سه‌جادی، به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆكی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له زانكۆی سنه له وته‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند: له ساڵی داهاتووی هه‌تاویدا 10 شانۆنامه‌ی كوردی له لایه‌ن توێژینگه‌ی ناوه‌ندی كوردستانناسیی زانكۆی كوردستانه‌وه چاپ و بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
شایانی باسه یه‌كه‌م شانۆنامه‌ی كوردی له ساڵی 1918 له‌لایه‌ن "عه‌بدولڕه‌حیم ڕه‌حمی هه‌كاری" به‌ناوی "مهمی ئالان" نووسیوه كه یه‌كێكه له كه‌سێتییه فه‌رهه‌نگییه‌كانی كورد، به‌تایبه‌ت له شێوه‌زاری كرمانجیدا.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.