Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:25

به‌ڤیدیۆ.. دواى شه‌ش ساڵ رۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا به‌رگى سپى داده‌پۆشێت

له‌ شوباتى ساڵى 2012 شارى ڕۆما هیچ به‌فری تری به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیووه‌
دواى شه‌ش ساڵ ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا به‌رگى سپى داپوشێت
کوردستان TV
100%

ڕۆماى شارى میژووى و پایته‌ختى ئیتالیا بۆ یه‌كه‌م جار دواى 6 ساڵ به‌ به‌فر بارین شاره‌كه‌ داده‌پوشرێت.

هاوڵاتیانى ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا زۆر دڵخوشبوون و هه‌موو خه‌ڵكى شار ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ى رابردوویان كرد به‌ پشوو و ڕۆژیان به‌ وێنه‌ گرتن و شه‌ره‌ به‌فر ته‌واو كرد، قوتابخانه‌كان یه‌ك رۆژیان كرده‌ پشوو و پۆلیسى شاری ڕۆما هاوشانى به‌ شاره‌وانى شاره‌كه‌ كاریان ده‌كرد له‌ پاكردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ى ڕێگاكان بۆ خه‌ڵكى .

دواى شه‌ش ساڵ ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا به‌رگى سپى داپوشێت

له‌ شوباتى ساڵى 2012 به‌فر باریی دوای ئه‌و ساڵه‌ شارى ڕۆما هیچ به‌فری تری به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیووه‌، به‌ گوێره‌ى هه‌واڵه‌كانى میدیاى ئیتاڵیا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ دواى شه‌ش ساڵ له‌ شارى ڕۆما به‌فرى لێ باریووه‌، به‌هۆى سه‌رماو باى سیبیریا كه‌ گه‌یشتوته‌ ولاتانى ئه‌وروپا و ڕۆماى پایته‌ختى بى به‌ش نه‌كردوه‌ و له‌ ڕۆژى دوو شه‌مه‌ى رابردوو 26 شوباتى 2018 پله‌ى سه‌دى گه‌رمى بۆ پیۆانه‌ پله‌ى سفرى تۆماركرد و به‌فرێكى زۆر ئه‌و شاره‌ى داپوشى و نزیكه‌ى 10 سانتیمه‌تر باریووه‌، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌س بوو بۆ داخستنى قوتابخانه‌كان و داخستنى ڕێگاى گشتیه‌كان و له‌ ئێستادا پله‌ى 6ى ژیر سفرى توماركردووه‌ بۆ پله‌ى سه‌دى .

هه‌روه‌ها به‌فر بارینه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌مرۆ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌، به‌ڵام بارینی به‌فره‌كه‌ ئه‌مرۆ كۆتاى پێ دێت به‌ گوێره‌ى هه‌واڵه‌كانى كه‌ش و هه‌واى ئیتالیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.