دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر توركیا داوا ده‌كات توركمانه‌كانی شاری كه‌ركووك گیانیان بپارێزرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته رێوشوێنی ئه‌منی بۆ پاراستنی توركمانه‌كان زیاد بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا باڵیۆزخانه‌ی توركیا بڵاوی كردۆته‌وه هاتووه، به‌هۆی ئه‌نجامدانی هێرش بۆسه‌ر باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له كه‌ركووك، پێویسته رێوشوێنی ئه‌منی بۆ پاراستنی توركمانه‌كان زیاد بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هێرشی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له ناوچه‌ی موسه‌لای كه‌ركووك بۆ سه‌ر باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی عێراقی مایه‌ی نیگه‌رانییه.
له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له گرنگی پاراستنی گیان و ماڵی توركمانه‌كان كراوه‌و ده‌ڵێت، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی ٤ مانگدا هێرشیان ئه‌نجام داوه و بوونه‌ته هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یان توركمان، راده‌ستی دادگا بكرێن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.