بەرپرسێكی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیار دراوە بە دامەزراندنی كارگەیەكی ڕیسایكلین و ئێستا تەنیا گرێبەستەكە كراوە، چونكە تەواوكردنی كارگەكە ماوەی ساڵێكی پێویستە.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی لە شارەوانی هەولێر ئاشكراى ده‌كات وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستێكی به بڕی دووسه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلار بۆ دامه‌زراندنی كارگەیەكی ریسایكڵینی زبڵ و خاشاك واژۆ كرد.
فەرمان خەلیل، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی و ژینگە پارێزی لە شارەوانی هەولێر راگه‌یاند، گرێبەستەكه به به‌های دووسه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلار واژۆ كراوه، بۆ دامه‌زراندنى كارگەك كه له ماوەی نۆ مانگ دادەمەزرێت و دەست بەكاره‌كانی دەكات.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی لە شارەوانی هەولێر گوتیشی، له‌سەر ئاستی عێراق یەكەمجارە كارگەیه‌كی لەم جۆرە داده‌مه‌زرێت كه خاشاكی ماڵان، كارگەكان، خاشاكی كێڵگەكان و پاشماوەی بیناكان ریسایكلین ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، بە دروستبوونی ئەو كارگەیە وا ده‌كات زبڵخانەی كانی قرژاڵە بە یەكجاری دابخرێت و خۆڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی هه‌ولێر به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هیچی نامێنێت.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار مانگانه بڕی شەش ملیار و نۆسه‌د و چل و پێنج ملیۆن و هه‌شت سه‌د و بیست هەزار دینار بۆ فرێدانی زبل و خاشاك ته‌رخانده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.