Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:54

حه‌مید و په‌یوه‌ند جاف کلیپێک ئاماده‌ ده‌که‌ن

بۆ ته‌واوكردنی كلیپه‌كه‌یان پێویستیان به‌ ئه‌كته‌ری كچ هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان ( حه‌مید عوسمان ) و ( په‌یوه‌ند جاف ) سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی كلیپێكن به‌ شێوه‌ی دوێت .

هونه‌رمه‌ند حه‌مید عوسمان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی تازه‌ی خۆی له‌گه‌ل په‌یوه‌ند جافی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌  له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند " په‌یوه‌ند جاف " خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی تازه‌ن به‌ شێوه‌ی دوێت .

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردووه‌ بۆ ته‌واوكردنی كلیپه‌كه‌یان پێویستیان به‌ ئه‌كته‌ری كچ هه‌یه‌ .

حه‌مید عوسمان خه‌لكی شاری سلێمانییه‌ و به‌ گۆرانی " ئاوێنه‌ "  ناوبانگی ده‌ركرد ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه‌ ، په‌یوه‌ند جاف یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌كانی كورد ، خاوه‌نه‌ی چه‌ندین ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.