كۆشكی سپی به پێویستی زانی که رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مەدەنی رابگرێت و كارمه‌ندانی فریاگوزاریی ڕێگه‌یان بۆ بكرێته‌وه بچنه ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێویستن.
سارا سانده‌رز گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوایین پێشهاته‌كانی سووریا كرد و به پێویستی زانی که رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مەدەنی رابگرێت و كارمه‌ندانی فریاگوزاریی ڕێگه‌یان بۆ بكرێته‌وه بچنه ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێویستن.
سانده‌رز باسی له‌وه‌شكرد ڕژێمی سوریا ڕۆژانه به سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی به هێرشی ئاسمانیی و تۆپباران و مووشه‌كبارانكردن و دواتریش به هێرشی وشكانیی ده‌تۆقێنێت و ئه‌وه‌ی كه ڕژێم گازی كلۆر وه‌ك چه‌ك به‌كارده‌هێنێت ته‌نها دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات، ئه‌مریكا داوای ئه‌وه ده‌كات له پێناو گه‌یشتنی كارمه‌ندانی هاوكارییه مرۆییه‌كان به‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستییان به هاوكاریی به‌په‌له‌یه هێرشه‌كان ده‌ستبه‌جێ رابگیرێن.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتیشی پێشتریش سه‌رۆك تره‌مپ هۆشداریی دایه رژێمی ئه‌سه‌د پارێزگاریی له په‌یامه‌كه‌مان بكات كه ده‌ڵێین هێرشه‌كان ده‌ستبه‌جێ بووه‌ستن پێویسته رژێمی سووریا ئه‌مه به جددی وه‌ربگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.