Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 13:26

دلێر گه‌رمیانی گه‌شتێک به‌ نێو گۆرانییه‌ فۆلکلۆرییه‌کاندا ده‌کات

ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌بێت
کوردستان TV
100%


به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هار و نه‌ورۆز گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " دلێر گه‌رمیانی "  تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ 

هونه‌رمه‌ند " هۆشیار مه‌رجان " كه‌  به‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ئه‌م گۆرانییه‌ تازه‌یه‌ هه‌ڵساوه‌ ئاشكرایده‌كات ئه‌م گۆرانییه‌ پێكهاتووه‌  له‌ گه‌شتێك به‌ نێو گۆرانییه‌ فۆلكلۆرییه‌ كوردییه‌كان و ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌بێت .

ناوبراو وتیشی گۆرانییه‌كان هه‌ڵپه‌ركێن و له‌ مانگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ ، به‌ڵام تاكو ئێستا دیار نییه‌ به‌م كاته‌ كه‌مه‌ی له‌به‌رده‌ست ماوه‌ ده‌توانن كلیپ بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن یاخود نا .

جێی باسه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار و نه‌ورۆز له‌ هه‌موو ساڵێكدا هونه‌رمه‌ندان گۆرانی و به‌رهه‌مه‌ تازه‌كانیان له‌م وه‌رزه‌دا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.